سەحەر کازمی، سزای ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا داسەپا

سەحەر کازمی، سزای ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا داسەپا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، بە هۆی چالاکییە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئەمنییەتی نەتەوەیی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.

هەروەها بە پێی زانیارییەکان، هاوسەر و هاوژیانی ناوبراو واتە مادێح کازمی بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی، بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

سەحەر کازمی، رۆژی پێنج شەممە ١٨ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا.



ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:04:15/02/2019