بنەماڵە ئێرانییەکان هەفتانە یان مانگێک جارێک بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەخۆن

بنەماڵە ئێرانییەکان هەفتانە یان مانگێک جارێک بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەخۆن
لە زۆر پێشترەوە کەمی بەکارهێنانی شیرەمەنی لە نێوان بنەماڵە ئێرانییەکاندا یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی وەزارەتی تەندرووستی و کاربەدەستانی بواری تەندرووستی بووە. هەنووکە بە هۆی بڕینی یارانەی شیر و بڕینی شیری خۆڕایی بۆ قوتابخانەکان بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری، ئێران چاوەڕێی نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ کەمی بەکار هێنانی شیرەمەنی دەکات.
بە وتەی کارناسێکی نووسینگەی باشترکردنی خۆراکی کۆمەڵگای وەزارەتی تەندروستی: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی چوونە سەرەوەی نرخی شیرەمەنی، بنەماڵەکان بەردوام دەستیان لە کڕینی شیرەمەنێ کێشاوەتەوە و کڕینی شیرەمەنی لە نێو بنەماڵەکاندا هەفتانە و مانگانە بۆتەوە. بە هۆی خراپ بوونی دۆخی ئابووری ئیران و بە دوای ئەودا زۆر بوونی نرخی کاڵای خواردنی، کە شیرەمەنیش جیا لەوانە نییە و هەروەها هێزی کڕینی بنەماڵەکان کەمتر و کەمتر بۆتەوە کە بۆتەوە هۆی ون بوونی شیرەمەنی لە نێو لیستی خواردنی بنەماڵەکان.
ئەگەر هێزی کڕین هەروەها کەم ببێتەوە، لە ساڵانی داهاتوودا دەبێ چاوەڕیی تێچووی قورس بۆ چارەسەری نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ کەمی بەکار هێنانی شیرەمەنی بکەین.
هەنووکە ٩٠ لە سەدی بنەماڵە ئێرانییەکان، بە پێی پێویست شیرەمەنی بەکار ناهێنن.

ئه‌م بابه‌ته 438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:35:20/07/2019