کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان و خانەنشینانی کرماشان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان و خانەنشینانی کرماشان

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی گەلاوێژ مامۆستایان و مامۆستایانی خانە نشینی ئیدارەی ئامووزش و پەروەرش (پەروەردە)ی کرماشان لە بەردەم بینای ئەم ئیدارەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێ خست.

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان و مامۆستایانی خانەنشینی کرماشان لە نادادپەروەری حەقدەستی مامۆستایان، دەستگیری و زیندانی مامۆستایان بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەیەدا مامۆستایان و مامۆستایانی خانەنشین دروشمیان دەدا؛ 

ئەم هەمووە نادادپەروەرییە هیچ نەتەوەیەک بە خۆیەوە نەبینیوە

مامۆستای زیندانی دەبێت ئازاد بکرێت

زیندان و هەڕەشە ئیتر کاریگەری نەماوە


ئه‌م بابه‌ته 374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:09:05/08/2019