کوردستان؛ دوو گەنج کۆتاییان بە ژیانیان هێنا

کوردستان؛ دوو گەنج کۆتاییان بە ژیانیان هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، شەوی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژ لە سەر دوو شەممە کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "ئیلاهە ئەمیریخەڵکی شاری سەقز بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەم شارۆمەندە کوردە مێردی هەیە و دوو منداڵی هەیە.

لە هەواڵێکی دیکەدا دەربارەی خۆکوژی هەواڵێکی دیکە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە گەنجێکی شنۆیی بە ناوی "محەمەد ڕەزا باشەڕافەتبەهۆی هەژاری و نەدارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

کێشەی خێزانی، بێکاری، هەژاری و زاڵ بوونی یاسای دژە مرۆیی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکین بۆ پەنابردنی خەڵکی ئێران و بە تایبەتی گەنجان بۆ دەرباز بوون لەو کێشانەی کە بەرەڕوویان دەبێتەوە


ئه‌م بابه‌ته 423 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:35:05/08/2019