بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ بۆ جارێکی دیکە دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ١٤ی گەلاوێژ ئاگر لە "ئاوییەر” شاخی شاری سنە بەر بوویەوە.
بۆ جارێکی دیکە خەڵکی شار و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی سنە لە کوژاندنەوەی ئاگرەدا بەشدار بوون.
جێی ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگە لە دارستانەکانی کوردستان و خۆشاردنەوەیان لەو دارستانانە بە ئەنقەست ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەر دەدات.
بە پێی هەواڵەکان دارستانەکانی نێوان کرماشان ئیلام ئاگری تێبەر بوو و بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەردەوام بوو. جگە لە خەڵکی ئاسایی و ژینگەپارێزان، بە بیانووی سەخت بوونی شوێنەکە و نەبوونی ئیمکانات، دەسەڵات هیچ یارمەتییەکی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەکرد، بەڵام هێزەکانی سپا لەو ناوچەیە جیگیری کرابوون.
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه