جەبەلولتارق، ئەگەری “ئازادی خێرای” نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی ڕەت کردەوە

جەبەلولتارق، ئەگەری “ئازادی خێرای” نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی ڕەت کردەوە

هەواڵنێری ڕۆیتێرز و ئاسۆشەیتێدپرێس ڕۆژی دوو شەممە ٢٢ی گەلاوێژ لە زا چەند سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی جەبەلۆلتارق ڕایانگەیاند کە هیچ بەرنامە و پلانێک بۆ ئازادی خێرای نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە "گریس ١ـلە ئارادا نییە.

هەواڵنیرییە ئێرانییەکان ڕۆژی دوو شەممە و سێ شەممە ڕایانگەیاندبوو کە بەم نزیکانە نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە ئازاد دەبێت

جەلیل ئیسلامی جێگری ڕێکخراوی بەندەر و دەریاوانی ئێرانیش ڕۆژی سێ شەممە ئەم ڕاپۆرتانەی پشتڕاستکردەوە و باسی لە ئاڵ و گۆڕی هەندێک بەڵگەنامە لە نێوان ئێران و بریتانیا کرد کە بە وتەی ئەو، دەبێتە هۆی ئازاد کردنی کەشتییە ئێرانییەکە

ئیسلامی باسی لە وردەکاری و ناوەرۆکی ئەم بەڵگەنامانە نەکرد بەڵام هیوای خواست کە ئەم نەوتهەڵگرە بە زووترین کات ئازاد بکرێت

بەپێچەوانەوە هەواڵنێری ڕۆیتێرز دەڵێت کە سەرچاوەیەکی دەوڵەتی جەبەلۆلتارق ئەم ئیدیعایەی ئێرانی لە سەر ئازادی خێرای نەوتهەڵگری گریس ـ١ وەدرۆخستۆتەوە

هەواڵنێری ئاسۆشەیتێدپرێسیش لە زار بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی جەبەلۆلتارق، ئەم ڕاپۆرتەی وەدرۆ خستۆتەوە و بە "ناڕاستیلە قەڵەم داون

ناوی ئەو دوو سەرچاوەیە ئاشکرا نەکراون.

دەوڵەتی جەبەلۆلتاق ڕۆژی چواری ژوئیە، ١٣ی پووشپەڕ نەوتهەڵگری گریس ـ١ کە زیاتر لە دوو میلیۆن تۆن نەوتی بارکردبوو بەهۆی سەرپێچی کردن لە گەمارۆکانی یەکێتی ئۆرووپا دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ڕاگیرا. ئەو نەوتهەڵگرە بە نیازی گەیاندنی ئەو بڕە نەوتە بە سووریە بوو کە لە لایەن یەکێتی ئۆرووپاوە گەمارۆی خراوەتە سەر

بە دوای ئەو ڕووداوە گرژییەکانی نێوان ئێران و بریتانیا تەشەنەی سەند و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە فەرمانی خامنەیی بۆ جوابدانەوەی بریتانیا لە ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ نەوتهەڵگری "ئیستنا ئیمپرۆدەستبەسەر کرد

هەفتەی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندبوو ئەگەر نەوتهڵگرە ئێرانییەکە ئازاد بکریت، ڕەوتی بەدواداچوون بۆ سەرپێچی کەشتییە بریتانیاییەکە خێراتر دەبێتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەندەن گۆڕینەوەی دوو نەوتهەڵگرەکەی ڕەت کردۆتەوە.

بە پێی بڕیاری دادگای جەبەلۆلتارق بە پێی یاسا نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە تا ٢٨ی گەلاوێژ دەبێت دەست بە سەر بێت

بریتانیاش ڕۆژی سێ شەممە وتی کە لێکۆڵینەوەکان دەربارەی تانکێرە ئیرانییەکەی گریس ـ١ پێوەندی بە جەبەلۆلتارقەوە هەیە و نەک بریتانیا

کۆماری ئیسلامی لە تۆڵەی ئەو نەوتهەڵگرەی کە لە لایەن دەوڵەتی جەبەلۆلتارقەوە (کە لە لایەن بریتانیاوە پشتیوانی دەکرێت) ڕاگیراوە، دەستی بە سەر نەوتهەڵگری "ئیستنا ئیمپرۆی بریتانیادا گرتووە



ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:01:13/08/2019