تاران/ توێژەرێکی کورد دەستگیر کرا

تاران/ توێژەرێکی کورد دەستگیر کرا


بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان باس لەوە دەکرێت کە کامیل ئەحمەدی نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی، ڕۆژی ٢٠ی گەلاوێژ لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستگیر کراوە

شەفەق ڕەحمانی، هاوسەری کامیل ئەحمەدی ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاندووە کە لقی یەکی دادسەرای ئەمنییەتی ئەوین بۆ هاوسەرەکەی حوکمی دەستگیری دەرکردووە

بە وتەی ڕەحمانی، بەرپرسانی ئەم دادسەرایە ڕۆژی سێ شەممە پێیان ڕاگەیاندووە کە هاوسەرەکەی "کۆمەڵێک تۆمەتی دەربارەی چالاکییەکانی لێ دراوە کە تۆمەتەکانی لە بواری تاوتوێ کردن دایە.” بەڵام بەرپرسانی دادسەراکە ڕوونکردنەوەیەکی تریان نەداوە

کامیل ئەحمەدی کورد و لە دایک بووی شاری مهابادی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و شارۆمەندی ئێرانی ـ بریتانیاییە و دانیشتووی تارانە. لە بوارەکانی "خەتەنە کردنی ژنانو "بەزۆر بەشوودانی منداڵانتوێژنەوەی کردووە و بابەتی نووسیوە. لە ئێستادا سەرقاڵی دوو پرۆژەیە بە ناوەکانی "میوەی قەدەغەکراوکە تایبەتە بە توێژینەوەی تراجێنسییەکانو  پرۆژەی سنوور تا سنوور کە لێکۆڵینەوەیە دەربارەی "کەمایەتییە نەتەوەییەکانی ئێران.”

کامیل ئەحمەدی و هاوسەرەکی ماوەی ٢٥ ساڵە شارۆمەندی بریتانیان و ئەم ١٥ ساڵەی دوایی لە ئێران ژیاوە



ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:14:13/08/2019