“بووچانی” خەڵاتێکی گرنگی ئەدەبی دیکە بردەوە

“بووچانی” خەڵاتێکی گرنگی ئەدەبی دیکە بردەوە

بێهرووز بووچانی، پەناخوازی کوردی ئیلامی کە ساڵانێکە دەربارەی دۆخی پەناخوازان لە گرتووخانەی "مانووسڕاپۆرت دەنووسێت، "خەڵاتی نەتەوەی ژیاننامەیئۆسترالیای بردەوە

بووچانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گەلاوێژ ئەم خەڵاتە ٢٥ هەزار دۆلارییەی بردەوە

ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەم پەناخوازە کوردە و نووسەرە خەڵات دەباتەوە، ئەگەرچی بۆ خۆی ناتوانێت خەڵاتەکە بە دەستی خۆی وەربگرێت

بووچانی لە ئێستادا ٦ سالە لە کەمپی مانووس دەژیت. نووسراوە و ڕاپۆرتەکانی دەربارەی پەناخوازان، چەندها جار لە ڕاگەیاندنە جیاجیاکانی سەرتاسەری جیهان بڵاو کراونەتەوە

ئۆسترالیا گرتووخانەی مانسوو و نائۆرۆی بۆ ڕاگرتنی ئەو پەناخوازانەی لە بە بەلەم ویستوویانە بچنە وڵاتەکەیانەوە، دروست کردووە کە کاردانەوە و ڕەخنەی زۆری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بەدواوە بووە


ژیاننامەی بێهرووز بووچانی کە براوەی خەڵاتی کتێب لە ئۆسترالیا بردۆتەوە ناوەکەی "هاوڕێیەکم نییە جگە لە کوێستانەکانـە کە ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردووی لە دەستپێکی سەفەرەکەی بە بەلەم لە ئەندۆنێزییەوە بەرەو ئۆسترالیا تا دەستگیری و ڕاگرتنی لە مانووس دەگێڕێتەوە

ئەم کتێبە لە لایەن ئومید تۆفیقییانەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیسی

کتێبی "هاوڕێیەک نییە جگە لە کوێستانەکانڕێبەندانی ساڵی ڕابردووش خەڵاتی سەد هەزار دۆلاری "ڤیکتۆریای لە مێلبۆرن بردەوە. بووچانی نەیتوانی بە دەستی خۆی خەڵاتەکەی وەربگرێت

خەڵاتەکەی ڕۆژی دووشەممە چوارەمین خەڵاتی بەرجەستەی ئەدەبییە کە ئەم پەناخوازە کوردە بردییەوە



ئه‌م بابه‌ته 58 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:27:13/08/2019