ژنانی زیندانی قەرچەک؛ دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێک کە ژنان خۆیان دەکوژن!

ژنانی زیندانی قەرچەک؛ دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێک کە ژنان خۆیان دەکوژن!

نزیکەی ٢٠٠ کەس لە ژنانی زیندانی لە زیندانی قەرچەک لە توێی نامەیەک بۆ بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی زیندانەکان، وێڕای شی کردنەوە دۆخی نەگونجاوی و نەشیاوی ئەو زیندانە، ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە لە ناڕەزایەتی بەم دۆخە مان لە خواردن دەگرن.

بە پێی ئەم نامەیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە باس لەوە دکرێت کە گوشارەکان بۆ سەر زیندانیان قەرچەک گەیشتۆتە ئاستێک کە هەندێک لە زیندانییەکان پەنا دەبەنە بەر "خۆکوشتن"، یان بۆ "ئارام بوونەوە بە مست حەب دەخۆن" و بۆ بەڕێ کردنی ژیانیان "ناچار دەبن بە کڵفەتی خەڵکی دیکە."

نووسەرانی ئەم نامەیە ڕوو لە حیشمەتوڵڵا حەیاتئەلغەیب، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی زیندانەکانی تاران نووسیویانە؛ سەردانی ئێوە بۆ زیندانی قەرچەک "کەمتر لە ١٠ خولەکی خایاند"، بەڵام هەر ئەو سەردانە چەند خولەکییەی جەنابت، زیندانییەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە خستە ڕەنج و عەزابەوە تا بەڵکوو شانۆگەرییەک دروست کەن کە کێشەکان بە هۆی ڕازاندنەوەی ڤیترینەکە نەبینرێت.

دۆخی زیندانەکانی ئێران بە پێ ڕاپۆرتەکان لە زومرەی خراپترین زیندانەکانی جیهانە. بە پێی ڕاگەیەنراوی ڕەسمی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ئێران ٣٧٠ هەزار زیندانی هەیە، ئەمە لە حاڵێکدایە هەندێک لە ئامارە نافەرمییەکان باس لە سەروو ٧٠٠ هەزار زیندانی دەکەن لە ئێران.

 


ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:59:18/08/2019