ئێن پی ئار: ئێران خۆی بۆ ناردنی موشەک بۆ فەزا ئامادە دەکات

ئێن پی ئار: ئێران خۆی بۆ ناردنی موشەک بۆ فەزا ئامادە دەکات

ڕادیۆن نەتەوەیی ئەمریکا، ئێن پی ئار، دەڵێت؛ ئێران بە ئەگەری زۆرەوە خۆی ئامادە دەکات بۆ سێهەم جار لەم ساڵی زاینییەدا بەختی خۆی بۆ ناردنی موشەک و سەتەلایت بۆ فەزا تاقی بکاتەوە.

رادیۆی نەتەوەیی ئەمریکا کە پێشووتریش دەربارەی هەوڵەکانی ئێران بۆ ناردنی سەتەلایت و مووشەک ڕاپۆرتی بڵاو کردبوویەوە، دەڵێت ئەو وێنانەی ماهوارەییەکانی کۆمپانیای "پلەنێتکە بە دەستی گەیشتوون، دەری دەخەن کە سەکۆی هاویشتنی مووشەک لە "پایەگای فەزایی خومەینیڕەنگ کراون

پایەگای فەزایی خومەینی لە سمنان، پێگەی سەکۆی جێگیرە و گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٦ بە ناردنی موشەکی سیمورغ بە شێوەی ڕەسمی دەستی بە کار کرد

بەرپرسانی ئەمریکایی، بە پێچەوانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تاقیکردنەوەی ناردنی موشەکی ساڵی ٩٦یان بە "ناسەرکەوتوووەسف کرد بوو

ڕادیۆن ئێن پی ئار دەڵیت سەکۆی ئەم پایەگایە تا بەر لە وێنە نوێکان هێشتا جێی ئاگرکەوتنەوەی پێوە دیار بووە و لەتی موشەکە تەقاوەکە لە دەورووبەری بڵاو ببوونەوە

لەم وێنە تازانەدا دەردەکەویت کە لە دەورووبەری بیناکانی ئەو سەکۆیە سەرقاڵی یەکخستنەوەی موشەکەکەن

یەکێک لەو خاڵانەی کە لە لایەن ڕۆژئاواوە لە کۆماری ئیسلامی قبووڵ کراو نییە، تاقی کردنەوە موشەکییەکانیەتی. خامنەیی دەڵێت ئەوانە "نامووسیئێرانن و کەس لە سەر نامووسی خۆی بۆ دان و ستان دانانیشتێت. سپای ئێران ڕایگەیاندووە کە مووشەکەکانیان دەتوانن زیاتر لە ٢هەزار کیلۆمیتر بپێون. بەو واتایە زۆرێک لە پایتەختی وڵاتانی ئۆرووپایی لە بەردەم هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی دان. مەترسییەکە کاتێک بۆ ئۆرووپاییەکان جیددی تر دەبێتەوە کە ئێران بتوانێت ئەو موشەکانە وا دروست بکات کە بتوانن کڵاوەی ئەتۆمیی لەگەڵ خۆیان هەڵگرن

ڕۆژئاوا لە چالاکییە ناوکییەکانی ئێران بە گومانن کە ئێران مەبەستی بێت چەکی ئەتۆمی بەرهەم بێنێت. لە ئەگەری خاوەندارییەتی و دەست پێڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمیی هیچ گۆی زەویی پارێزراو نامێنێت.



ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:21:27/08/2019