پاشەکشەی هێزە کوردییەکان لە سنووری تورکیە دەستی پێکرد

پاشەکشەی هێزە کوردییەکان لە سنووری تورکیە دەستی پێکرد

بە دوای ڕێکەوتنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ دەوڵەتی تورکە بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی پارێزراو لە سوریە، هێزە کوردییەکان لە باکووری سوریە لە هەندێک لە شوێنەکانی خۆیان لە سنووری تورکیە پاشەکشەیان کردوو.

هەواڵنێری فەڕانسە ڕۆژی سێ شەممە ٥ی خەرمانان لە ڕاپۆرتێک دا نووسیویەتی کە یەکەکانی هێزی دێمۆکراتیکی سوریە لە شوێنەکانی خۆیان لە ناوچەی رەئس و لعەین چوونەتە دەرێ.

ئەو هێزانە دەڵێن ئەم پاشەکشێیە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نوێی ئەمریکا و تورکیە ئەنجام دەدرێت کە سەرەتا مانگی ئاگۆست واژۆ کرا، ئەنجام دەدرێت.

بە وتەی بەرپرسانی کوردی خۆجێی کورد، ئەم پاشەکشێیانە بریتین دەبێت لە چوونە دەرەوەی هێز و چەکە قورسەکان.

ڕۆژی ٧ مانگی ئاگۆست واشینتۆن و ئانکار ڕێکەوتن کە ناوەندێکی هاوبەشی فەرماندەیی بە مەبەستی هەماهەنگی بۆ ئیدارەدانی ناوچەکە پێک بێنن. زانیارییەکی کەم دەربارەی ئەو ڕێکەوتنە و چۆنییەتی ڕیکەوتنی تورکیە و ئەمریکا. ئانکارا لەو بڕوایەدا بوو کە ئەم ناوچە پارێزراوە تا ڕۆژهەڵاتی ڕووباری "فۆراتبێت، بەڵام ئەمریکا خوازیاری ناوچەیەکی پارێزراو بە پانتاییەکی سنووردار و تەسک بوون

بە پێی ڕاپۆرتەکان هێزە کوردییەکان تا قووڵایی ١٧ کیلۆمیتری لە سنوورەکانی تورکیە پاشەکشە دەکەن. هێزەکانی کورد هەروەها وتوویانە کە تەنیا لە ناوچە گوندییەکان دەکشێنەوە، بەڵام لە شارەکان ناوچەکە دەمێننەوە.

پێشووتر تورکیا بە نیاز بوو بە تەنیا بچێتە ئەو ناوچانە، بەڵام ئەمریکا ئیزنی ئەوەی نەدا و بۆ ئیدارەدانی ناوچەکە خوازیاری پێکهێنانی ناوەندێکی هاوبەش بوو. هێزەکانی دیمۆکراتیکی باکووری سوریە بریتین لە هێزە کورد و عەڕەبەکانی ناوچەکە.



ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:30:28/08/2019