٣٤ میلیۆن کەس لە ئێران تووشی قەیرانی بێ ئاوین

٣٤ میلیۆن کەس لە ئێران تووشی قەیرانی بێ ئاوین


بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئاوی ئۆستانی کرمان دەڵێت؛ دەست پێڕاگەیشتنی ئاوی خواردنەوە و تەندروست لەو ئۆستانە کەم بۆتەوە، بە جۆرێک کە ٧٧٠ گوندی ئەو ئۆستانە، ئاوی پاکیان بۆ خواردنەوە نییە.

بە پێی ئامارەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ١٣ شار لە ئۆستانە کە ٦٣٪ حەشیمەتی ئەو ئۆستانەیان لە خۆیان جێ کردۆتەوە تووشی قەیرانی جیددی کەمی ئاون.

بە پێی ئامارەکانی خودی کۆماری ئیسلامی کە هەواڵنێری ئیرنا لە ٤ی گوڵانی ساڵی ڕابردوو بڵاو کردۆتەوە ٣٣٤ شار و ١١٥٧ گوندی ئێران تووشی قەیرانی ئاون.

بە پێی ئاماری وەزارەتی نیروی ئێران ١٦٥ شار کە ١٠ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسیان تێدا نێشتەجێیە لە دۆخی زەرد، ٦٢ شار کە ٦ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار کەسیان تێدا نیشتەجێیە لە دۆخی پرتەقاڵی و ١٠٧ شار کە ١٧ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسیان تێدا نیشتەجێیە لە دۆخی سوور دان. بە پێی ئەو ئامارە لانی کەم ٣٤ میلیۆن کەس لە خەڵکی ئێران تووشی قەیرانی بێ ئاوین.

سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم و هەلپەرەستی بەرپرسانی ڕژیم بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان و نەبوونی ستراتیژی گونجاو بۆ ئیدارەدانی سیستمی ئاو لە ئێران، خەڵکی ئێرانیان تووشی گەورەترین مەترسی بۆ سەر ژیانیان کردۆتەوە. 


ئه‌م بابه‌ته 421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:08:31/08/2019