مایک پەمپێئۆ؛ متمانە بە زەریف هەڵەیەکی گەورە بوو

مایک پەمپێئۆ؛ متمانە بە زەریف هەڵەیەکی گەورە بوو

وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت؛ زانیاری باوەڕپێکراوی هەیە کە نەوتهەڵگرەکەی کۆماری ئیسلامی پاش مانگێک لە ڕاگیرانی لە جەبەلۆلتارق، دیسانەوە بەرەو سوریە دەڕوات. مایک پەمپێئۆ دەڵێت متمانە کردن بە زەریف "هەڵەیکی گەورە” بوو. 

شەوی هەینی لە سەر شەممە ٨ی خەرمانان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر نووسی؛ وەزیری دەرەوەی ئێران، زەریف، بەڵێنی بە بریتانیا دابوو کە "گریس ١” نەوتهەڵگری سپا بەرەو سووریە ناچێت. من زانیاری باوەڕپێکراوم لایە کە ئەم نەوت هەڵگرە بەرەو شاری تەرتووسی سوریە دەڕوات. من هیوادارم ئەم ڕەوتە بگۆڕدرێت. متمانە کردن بە زەریف هەڵەیەکی گەورە بوو.

شاری تەرتووس لە باشووری ڕۆژئاوایی سوریە و لە باکووری لوبنان هەڵکەوتووە.

هاوکات لەگەڵ لێدوانەکەی پەمپێئۆ، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی خستە لیستی ڕەشەوە و کاپیتانەکەی خستە لیستی گەمارۆکانییەوە. 

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەوی هەینی ٨ی خەرمانان، نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی "ئادریان دەریا” بە دارایی مسادرە کراوی وەسف کردووە. 



ئه‌م بابه‌ته 318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:24:31/08/2019