ئومێد کوردستانی، بوو بە بەرپرسی گشتی تویتێر

ئومێد کوردستانی، بوو بە بەرپرسی گشتی تویتێر

ئاسۆی ڕۆژ/ ئومێد کوردستان، بیرمەند و بازرگانی کورد- ئەمریکایی وەک بەڕێوەبەری گشتی تویتیر دەست نیشان کرا. ئۆمێد کوردستان، هەروەها جێگری باڵای کار و کەسابەت لە کۆمپانیای "گۆگڵ" و سەرۆکی وودافۆنە.

ئۆمێد کوردستانی لە دایک و باوکێکی کوردی پیرانشاری لە شاری تاران لە دایک بوو. کوردستانی پاش مەرگی باوکی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، چووە بۆ ئەمریکا و لە ئیالەتی کالیفۆرنیا نیشتەجێ بوو

کوردستانی بڕوانامەی ئەندازیاری برقی لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانستگای ئالەتی سن خۆزە وەرگرتووە. ناوبراو هەروەها ساڵی ١٩٩١ بڕوانامەی ئێم بی ئەی لە زانستگای ستێنفۆرد وەرگرتووە

ناوبراو ئەزموونی زیاتر لە ١٢ ساڵی لە بواری تێکنۆلۆژی باڵای لە کۆمپانیا پێشڕەوەکانی بواری ئێنتێرنێت و لەوان نێت سکێپی هەیە

کوردستانی جێگری سەرۆکی بەشی گەشەی پیشە و فرۆشی لەم کۆمپانیایەدا توانی لە ماوەی ١٨ مانگ دا ٨٨ میلیۆن دۆلار داهاتی بۆ کۆمپانیا دەستەبەر کرد. ئەم ڕێژەیە لە ماوەی ساڵی داهاتووەکەی گەیاندە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار.


ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:19:04/09/2019