پەمپێئۆ؛ هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان هەوڵێکی شەڕانە و کاری ئێران بووە

پەمپێئۆ؛ هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان هەوڵێکی شەڕانە و کاری ئێران بووە

ئاسۆی ڕۆژ/ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەرمانان هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییە هەستیارەکانی عەرەبستانی سعوودی بە "هەوڵێکی شەڕانەوەسف کرد و وتی ئەم هێرشانە کاری ئیران بووە

مایک پەمپێئۆ بەر لە دابەزینی لە فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی جەدەی عەرەبستان بە هەواڵنێرانی وت؛ "ئەم هێرشانە لە لایەن ئێرانەوە بووە و کارێکی شەڕەنگێزان بووە.”

ناوبراو هەروەها وتی؛ هیچ بەڵگەیەک لە سەر ئەوەی کە ئەم هێرشانە لە خاکی عێراقەوە کرابێت لە بەر دەست دا نییە

هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان گریمانەی ئەوەیان کردبوو کە ڕەنگە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی بەقیق و مەیدانی نەوتی خریس لە باکووی عەرەبستان لە خاکی عێراقەوە ئەنجام درابێت

ڕۆژی چوارشەممە تورکی ئەلمالکی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عەرەبستان، پاشماوەکانی "موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانی نمایش دا و وتی کە لە هێرش بۆ سەر دامەزروەکانی ئەو وڵاتە کەڵک لەمانە وەرگیراوە



ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:36:18/09/2019