سعوودی؛ هێرش بۆ سەر ئارامکۆ لە باکوورەوە و بە پشتیوانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە

سعوودی؛ هێرش بۆ سەر ئارامکۆ لە باکوورەوە و بە پشتیوانی ئێرانەوە ئەنجام دراوە

ئاسۆی ڕۆژ/ سەرهەنگ تورکی ئەلمالکی، وتەبێژی هاوپەیمانی وەزارەتی بەرگری عەرەبستان ڕایگەیاند بەڵگە حاشاهەڵنەگرەکان لە پاشماوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان باس لەوە دەکەن کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان لە باکووری عەرەبستانەوە و بە پشتیوانی ئێرانەوە ئەنجام دراون

تورکی ئەلمالکی وتی کە تیرۆریزم تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر شانشینی سعوودیا، بەڵکوو هەموو وڵاتانی ناوچەکە لە بەردەم ئەم هەڕەشە و هەوڵە شەڕەنگێزەکانی ئێران دان. ئێران توانا سەربازییەکانی دەداتە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریە و یەمەن و هەموو جیهان و کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو کۆمەڵگای جیهانی بەرپرسایەتی خۆی لەو بارەیەوە بخاتە بواری جێ بە جێ کردنەوە

ناوبراو ئاماژەی بە هەوڵە بەربڵاوەکانی ئێران کرد کە دەیەوێت وا بنوێنێت کە هێرشەکان بۆ سەر ئارامکۆ لە خاکی یەمەنەوە ئەنجام دراوە، بەڵگەکان دەریدەخەن کە ئەوە ڕاست نییە. جێی ئاماژەیە کە یەمەن لە باشووری عەرەبستانەوە جێگیرە و ئێران لە باکووری عەرەبستان هەڵکەوتووە

ئەلمالکی هێرشەکانی ئارامکۆ و هێرشەکانی چەند مانگ لەمەوبەری پێوەند دایەوە و وتی کە هێرشەکانی ١٤ی سێپتامبر بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیا لە بەقیق و خەریز لە پێناو هێرشی مانگی مەی ٢٠١٩ بۆ سەر سعودیا بوون و دەری دەخات کە ئێران هێرش بۆ سەر ناوچەکانی نیشەجێ بوون ئەنجام دەدات



ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:47:18/09/2019