سنە/ تەقە لە شارۆمەندێکی کوردی ئەو شارە کرا

سنە/ تەقە لە شارۆمەندێکی کوردی ئەو شارە کرا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، کاتژمێر ٢ی شەوی پێنج شەممە، نیما ئەهوەن، ٢٤ ساڵ تەمەن لە بەردەم مزگەوتی مەلاوەیسی شاری سنە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکان دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر دوو قاچی بریندار دەکەن.

بە پێی ئەو هەواڵە نیما دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە.

جێی ئاماژەیە کە نیما پاش ئەوەی کە باوکی مردووە ئەرکی دابین کردنی ژیانی بنەماڵەکەی گرتۆتە ئەستۆ. لە بازاری تاناکۆرا دووکانێکی هەیەی و نیشتەجێی گەڕەکی حاجیئاوای سنەیە.

بە پێی ئەو هەواڵە شەوی ڕابردوو هێزە ئینتزامییەکان ئۆتۆمبیلی جۆری سایپاکەی دەدەنە بەر دەستڕێژی گووللە و برینداری دەکەن.

شایەتحاڵەکان دەڵێن؛ کاتێک کە ئۆتۆمبیلەکەی وەستاوە تەقەی لێکراوە کە باری تاناکۆرای پێ بووە. 

بە پێی ئەو هەواڵە جەوانمەردی ڕەئیسی ستادی ئیمداد هەڕەشەی کردووە کە نابێت ئەم ڕووداوە بە ڕاگەیاندنی بکرێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:19:19/09/2019