نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە “هاوپەیمانی ستراتیژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە ئەمریکا کۆبوونەوە

نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە “هاوپەیمانی ستراتیژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە ئەمریکا کۆبوونەوە


وڵاتانی ئەندام لە "هاوپەیمانی ستراتیژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستڕۆژانی ١٧ و ١٨ی سێپتامبر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و بە لە بەرچاوگرتنی هەڕەشە هاوبەشەکانیان، بردنە سەرەوەی هاوکاریی نێوانیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو دانیشتنە بڵاوی کردەوە، نوێنەری وڵاتانی بەحرەین، ئۆردۆن، کوەیت، عەمان، ئیماڕات و قەتەر و ئەمریکا لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون.

بە پێی وتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەم کۆبوونەوەیەدا دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و بەشدار بووان بە توندترین شێوە هێرشی ئەم دواییانەیان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانیان مەحکووم کردووە




ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:00:19/09/2019