سکرتێری گشتی پێشوازی لە نوێنەری حێزبی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا کرد

سکرتێری گشتی پێشوازی لە نوێنەری حێزبی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە ٧ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پێشوازی کرد لە بەڕێز کاک عەلی شەمدین، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سوریا و هەیئەتی هاوڕێی بەڕێزان عەبدولرەحمان وەلید و محەمەد یونس.

لە دیدارەکەدا باسی دۆخی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا کرا و ئاستەنگ و کێشەکانی کورد لەو پارچەیە لە کوردستان باسیان لێکرا. لە بەشێک لە قسەکانی کاک عەبدوڵڵا موهتەدی باسی لە پێوەندی دێرینی کۆمەڵە و پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سوریا و بەڕێز حەمید دەروێش سەرۆکی ئەو حیزبەی کرد و پارتی پێشڤەڕۆی کوردی لە سوریا بە حیزبی دۆست و نیزیکی کۆمەڵە زانی.

جێی ئاماژەیە کە بەڕێز عەلی شەمدین بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتەکەیەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

پاش چەند کاتژمێر قسە و باس دەربارەی دۆخی گشتی کورد و بە تایبەتی لە دوو پارچەی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، هەیئەتی میوان بەڕێزەوە لە لایەن سکرتێری گشتیی و هەیئەتی یاوەری بەڕێ کران.


ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:59:06/10/2019