سکرتێری گشتی کۆمەڵە سەردانی سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانی کرد

سکرتێری گشتی کۆمەڵە سەردانی سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانی کرد


رۆژی دووشەممە ۷ی مانگی ئۆکتۆبری۲۰۱۹ی  زاینیی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە هەولێر سەردانیە سەرکردایەتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانی کرد.

سەرەتا لە لایەن بەڕێز "باپیر کامەلاسکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی  کوردستان و شاندێکی سەرکردایەتییان پێشوزای لە هاوڕێ "عەبدوڵڵا موهتەدیسکرتێری گشتی کۆمەڵە و وەفدی یاوەری کرا.

لەم دیدارەدا چەند تەوەری گرینگی رۆژی لە لایەن هەر دوو لاوە هاتە ئاراوە و باس لهبارودۆخی سیاسی ناوچهکه، پارچهکانی کوردستان بهگشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی و ئێران کرا و بیروڕایان لەسەر ئاڵووگۆڕکرا. تەوەرێکی تری باسهکانی ئهو دیداره، باسکردن لهسهر پێوهندیی نێوان هێز و لایهنهسیاسییهکانی  کوردستان بوو و هەردوولا ڕاوسەرنجی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی.


لە کۆتاییدا هەر دوولا لە سەر پەیوەندی لە مێژینەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی کرێکارانی کوردستان  لەم قۆناغە هەستیارەدا جەختیان کردەوە.

شاندی یاوەری سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە دیدارەدا بریتی بوون لە هاوڕێیان، کاکۆ عەلیار ئەندامی کومیتەی ناوەندی و سامان ریشەساحێب ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە.


ئه‌م بابه‌ته 286 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:44:08/10/2019