ژنێکی خەڵکی شاری سنە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ژنێکی خەڵکی شاری سنە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی دووشەممە  ۱۳ی خەزەڵوەر  ژنێکی تەمەن ۳۷ساڵەی خەڵکی شاری سنە بەناوی "نەسرین حسێن پەناهی" خۆی خنکاندن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ هۆکاری خۆکوشتنی "نەسرین" ڕوون نییە. 
جێی ئاماژەیە ناوبراو مامۆستای یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سنە بووە.
شارەزایانی بواری کۆمەڵناسی و دەروونناسی لەو بڕوایەدان کە مرۆڤ لە کاتی خۆکوشتن دا دەگاتە بن بەست. دۆخی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستان لە دۆخێکی سەخت و دژوار دایە، کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان کە ڕاستەوخۆ دەسەڵات و حکوومەت لە ئێران تێیدا بەرپرسیارن، پاڵنەرێکی بە‌هێزن بۆ هاندانی لاوان، ژنان و پیاوانی کورد بۆ خۆکوشتن.

ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:57:06/11/2019