پاوە/ تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە

پاوە/ تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە


ئاسۆی ڕۆژ/  ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەر بە هۆی تەقینەوەی مین شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ئەشکان فەتاحی" خەڵکی گوندی "شوشمێ" ی سەر بە ناوچەی "سۆفی جانە"ی شاری "پاوە" بە هۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لە دەست داوە.

ناوچە سنوورەکانی کوردستانی ئێران لە ماوەی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بە خەستی مین ڕێژ کراون و کۆماری ئیسلامیش بە ئەنقەست پاش زیاتر لە ٢١ ساڵ لە کۆتایی هاتنی شەڕێ ئێران و عێراق هەوڵێکی جیددی نییە بۆ پاک کردنەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو مینانە. 
ناوچە مین ڕێژ کراوەکان ڕۆژانە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان قوربانی لێ دەکەوێتەوە. بەشێک لەو قوربانیانە خەڵکی ئاسایی و مەدەنی و جوتیاران و هەندێکی دیکەشیان کۆڵبەڕ و خەڵکی ڕێبوارن. ئەو قوربانیانە یان گیانیان لە دەست دەدەن یان خود کەم ئەندام دەبن.

ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:16:06/11/2019