ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئاماری پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئاماری پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەز٩٨

خۆکوشتنی کچیکی لاو لە مهاباد:

ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەز کچێکی لاو بە ناوی " لەیلا عەبدی چیانە" تەمەن ١٧ ساڵ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شەممە ٩ی سەرماوەز٩٨:

سێ برای تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە کرماشان دەستبەسەر کراون:

سێ برای خەڵکی کرماشان کە تەمەنی هەموویان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی کرماشاه دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە. لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی کرماشان و ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر سێ برا بە ناوەکانی سەجاد نادری تەمەن ١٤ ساڵ، پەرهام نادری تەمەن ١٦ ساڵ و پوریا نادری تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی محەمەد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی سەرماوەز٩٨:

ناسنامەی ژنێک کە لە سنە گیانی لە دەست داوە ئاشکرا بوو:

ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەرلە خۆپێشاندانەکانی شاری سنە کە بە هۆی گرانی بارودۆخی نالەباری ئابووری و سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو، ٢ کەس گیانیان لە دەست داوە. یەکێک لە گیانبەختکردوانی شاری سنە ژنێکی تەمەن ٣٨ ساڵ بە ناوی ”زیبا خوشگوار" بووە کە بە هۆی گازی فرمێسک ڕیژەوە گیانی لە دەست داوە.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز٩٨:

شارومەندێکی مەریوانی دەستبەسەر کرا:

ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەریوان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ”ئارمان شاکری" و دەستبەسەریان کردووە. ئارمان شاکری لە خۆپێشاندانەکانی مەریوان گوللە بەر لاقی ڕاستی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.

خۆکوژی لە کرماشان:

ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”ئەمیر محەمەدی" کە ئەندامی ئەرتەشی ئێرانیش بوو، بە هۆی هەژاری و تەنگدەستی بە چەکەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سێ شەممە١٢ی سەرماوەز٩٨:

ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ حوکمی لێدانی ٧٠ زەربەی قامچی بەسەردا جێ بەجێ بوو:

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنیکی ٨٠ ساڵ تەمەن بە ناوی "سلبی مرندی" خەڵکی شاری "خۆی" لە لایەن دادگای شاری "خۆی" حوکمی لێدانی ٧٠ قامچی بەسەرداسەپا.
دەوترێت کە ناوبراو دوای جێ بە جێ کردنی حوکمەکەی لە بارودۆخێکی نالەباری جەستەییدا بەسەردەبات و بۆ تێپەر کردنی ماوەی ٨ مانگی دیکە لە حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شاری خۆی کراوە.

لاوێکی ئیلامی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا:

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لاوێکی کوردی خەڵکی شاری "ئەیوان" سەر بە پارێزگای"ئیلام"ی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە ناوی "سەجاد ئیسماعیلی" کە لە جەریانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شاری ئیلام دەستگیر کرابوو لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.

ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی مەهابادی دوای بریندار بوون:

بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە ١٢ی سەرماوەزهێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی لاقی پێکراوە و بریندار بووە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”جەلالخالیدی" خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاندووە کە کاتژمیر ٦ی بەیانی گەیندراوەتە نەخۆشخانەی پیرانشار و ئێستا لە ژیر چاودێریی پزیشکیدایە. هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای ئەوەی ئەو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە، بە سەختی ئەشکەنجەیان داوە و جەستەی بە تەواوەتی شین بووەتەوە.

سنە/ دەستگیر کردنی چالاکێکی دیکەی کرێکاری:

کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٩٨، لە درێژەی شەپۆلی بانگهێشتی چالاکانی سیاسی، کرێکاری، ژینگە، کلتووری و... "جەلیل محەمەدی" ئەندامی "کومیتەی شۆرای هاو ئاهەنگی هاوکاری بۆ درووست کردنی تەشکولە کرێکارییەکان" لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی "سەفەری" شاری "سنە" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

چوارشەممە١٣ی سەرماوەز٩٨:

ورمێ/٢ زیندانی بە شێوەی شاراوە لە سێدارە دران!:

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی سەرماوەز ٢ زیندانی کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوەکانی "مورتەزا ئەشرەفی" و "عەلی مەحموود پوور" لە زیندانی ناوەندی شاری "ورمێ" کە بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی لە سێدارە دانیان بەسەر داسەپابوو لە سێدارە دران.

سنە/ لاوێکی تەمەن٣٥ ساڵ بە هۆی هەژاری خۆی کوشت!:

ڕۆژی چوار شەممە ١٣ی سەماوەز لاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی "بەختیار مەلایی" خەڵکی گوندی "تواری ملایە"یسەر بە شاری "سنە" بە هۆی هەژاری و نەداری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەقز/ گیان لەدەستدانی لاوێک بە هۆی هەڵەی پزیشکی:

ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی سەرماوەز لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بەناوی "ئارام روزگەرد" دانیشتووی شاری تاران دوای ئەوەی توشی نەخۆشی ئەنفۆڵانزا دەبێت سەردانی پزیشک دەکات، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان گیان لەدەستدەدات.

سه‌پاندنی زیندان به‌ سه‌ر ئۆستادێكی زانكۆ له‌ شاری بۆكان:

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا،"دوكتور ڕەشید کرمانجلە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سهپێندرا.شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی"هاوکاری لهگهڵ یهكێك لهحیزبهنهیارهكانی ڕژیمو ههروهها"بێ ڕێزی كردن بە خامنهییئهم حوكمهی بە سەردا سهپێندراوه‌.

خۆکوژی چوارکەس لە کوردستان:

چوارکەس لە شارەکانی سەردەشت، سنە، قوتوور و کرماشان بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی سەرماوەزلاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی تەوارمەلای شاری سنە بە ناوی ”بەختیار مەلایی" بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. اویکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی بەخشی قوتوور سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە بە ناوی ”سەفەر محەمەدی" هەر بەو هۆکارە لە ڕێگای چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لاوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”داوود زاهری" نە هۆکارێکی نادیار لە ڕێگای خواردنی حەب خۆی کوشتووە.

مێرمنداڵێکی ڕوانسەری لە خۆپێشاندانەکانی کرماشان گیانی لە دەست داوە:

لە خۆپێشاندانەکانی گەڕەکی دەوڵەتئاوا لانیکەم ٦ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە کە یەکێکیان بە ناوی ”حیسام بارانی ڕاد" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی خانیلەی ڕوانسەر بووە.

ڕۆژی پێنج شەممە١٤ی سەرماوەز٩٨:

سەقز/ تەقینەوەی گاز لە تالارێکی زەماوەن ۳٥ کەسی کرد بە قووربانی:

شەوی پێنجشەممە کاتژمێر ۲۱و ۳٥ خولەکی ۱٤ی سەرماوەزی ۹٨، لە تالاری مانگەشەوی شاری "سەقز" بە هۆی تەقینەوەی گاز لانیکەم ۱۱ کەس کوژران و ۲٤ کەس بریندار بوون، ٥کەس لە کوژراوەکان منداڵ بوون.

سنە/ فوئاد عەنایەتی دوای تێپەڕی ٥٣ ڕۆژ لە دەستگیر کردنی چارەنووسی نادیارە:

"فواد عەنایەتی" خەلکی شاری "سنە" دوای تێپەر بوونی ٥٣ ڕۆژ لەدەستگیر کردنی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا لە زیندانی ناوەندی شاری سنە دەستگیر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان له‌ ئاست بارودۆخی كارییان:

ڕۆژی پێنجشهممه١٤ی سهرماوهز، كرێكارانی شارهداریی مهریوان ڕایانگهیاندووهكهسهرهڕای پهرداخت نهكردنی حهقدهستهدواخراوهكانیان لهئاست بارودۆخی نالهباری كارییان ناڕهزایهتییان دهربڕی.

بهوتهی ئهم كرێكارانهكهژمارهیان زیاتر لهسهد كهس دهبێ، كاربهدهستانی شارهداریی له٥ مانگی ڕابردووهوهتا ئێستا بهبیانووی نهبوونی نهخدینگی، حهقدهستی كرێكارانی پهرداخت نهكردووه‌.ئهم كرێكارانهسهرهڕای حهقدهستهدواخراوهكانیان، ئیزافه كاریی ساڵهكانی ٩٦، ٩٧ و ههروهها ٩٨ پهرداخت نهكراوه‌.‌

ڕۆژی هەینی ١٥ی سەرماوەز٩٨:

چوار هاووڵاتیی سەقزی بۆ ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران:

چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "مستەفا خەیری، یاسین خەیری، نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێن‌نژاد"، خەڵکی سەقز، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

 


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:59:07/12/2019