کێلی کرەفت: ئەو پەڕی گوشار بۆ سەر ئێران درێژە دەدەین

کێلی کرەفت: ئەو پەڕی گوشار بۆ سەر ئێران درێژە دەدەین

کێلی کرەفت، باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یەکەمین کۆنفڕانسی هەواڵی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئەو پەڕی گوشارەکان بۆ سەر تاران درێژەیان دەبێت و ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ کارزاری ئەو پەڕی گوشار بۆ سەر ئێران ڕادەگرێت و لە کاتێکدا کە ئێران درێژە بە هەڵسووکەتوە ڕووخێنەرەکەی بدات، لە کەرەستە گەلێکی دیکە کەڵک وەردەگرێت.

کێلی کرەفت؛ لە درێژە لە وڵامی پرسیارێک سەربارەت بە خۆپیشاندانەکانی پێشووی ئێران و هەڵسووکەتی سەرکوتگەرانەی حکوومەت لەگەڵ خۆپیشاندەران دووپاتی کردەوە: " ئەوەی کە لە لای من گرینگە ئەوەیە کە دەوڵەت زۆر بە خراپی لەگەڵ خەڵک هەڵسووکەوتی کردووە." و هەروەها ئاماژەی کرد کە هیچ جۆرە ئاڵووگۆڕێکی لەلایەن کۆماری ئیسلامی بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەدیوە و هەروەها ئێرانی ئەکتەرێکی خراپ لە ناوچەکەدا پێناسە کرد و وتی: " تائەوکاتەی کە کارزاری ئەو پەڕی گوشاری ئەمریکا بە دەرەنجام بگات، شاهیدی ئاڵۆزی لە لوبنان، سوریە، یەمەن و شوێنەکانی دیکە دەبین.

هەروەها ڕوو بە ڕێبەرانی ئێران و عێراق، ئەو دوو وڵاتەی کە زیاتر لە ٤٠٠ کەس دانیشتووانیان لە درێژەی خۆپیشاندانەکان کوژراون دووپاتی کردەوە کە ئەوان دەبێت تێبگەن ئەمریکا لەگەڵ هەر چەشنە توندووتیژی بە دژی خۆپیشاندەران دژایەتی دەکات و هەروەها وتی کە پێویستە دەوڵەتانی ئێران و عێراق دەست لە سەرکووت و توندووتیژی هەڵگرن و لەگەڵ گوێ دان بۆ داواکاری و ویستی خۆپیشاندەران و بە تایبەت ویستەکانی توێژی لاو، ئیزن بدات کە کە خەڵک بە شێوازی موسالمەت خوازانە خۆپیشاندان بکەن.

شایانی باسە کە ئەمریکا لە ئێستادا بەرپرسایەتی کاتی شۆڕای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی وە ئەستۆیە.


ئه‌م بابه‌ته 219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:23:07/12/2019