بەشداری وەفدێکی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی "دایکی ئاشتی" بە "دایە شەریفە"

بەشداری وەفدێکی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٠ی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ زایینی، لە ئەنجامی ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتی "دایکی ئاشتی" لەلایەن لقی کوردستانی "ڕێکخراوی جیهانیئاشتی و خێرخوازی" پێشکەش بە "دایە شەریفە" دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو "ڕامین حوسەین پەناهی" کرا. ئەم خەڵاتە بەبۆنەی چالاکییەکانی "دایە شەریفە" بۆ پێشگرتن بە سزای سێدارە و لەپێناو هەوڵەکانی بۆ ئاشتەوایی و پێکەوەژیان لەنێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران پێشکەش بە "دایکی ئاشتی" کرا. جێگای ئاماژەیە وەفدێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە هاوڕێیان "کاکۆ عەلیار" و "کەوسەر فەتاحی" ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی، و هاوڕێیان "ئومید ئەحمەدزادە" و "ئیدریس عەبدی" و "سامان ڕیشەساحیب" ئەندامانی جێگری کومیتەی ناوەندیی بە نوێنەرایەتی لە سەرکردایەتی کۆمەڵە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداربوون.

بەناوی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە وێڕای پیرۆزبایی لە "دایە شەریفە" و ڕێزگرتن لە هەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەم ژنە تێکۆشەرە لەپێناو چالاکییە مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەکان، دەستخۆشی لە "ڕێکخراوی جیهانیئاشتی و خێرخوازی" و بەڕێوەبەران و بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە دەکەین و هیوادارین کە بەخشینی ئەم خەڵاتە ببێتە نموونەیەک بۆ دایکانی شەهید لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە سەرەڕای سووتانی جەرگیان بەبۆنەی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، لە هەوڵ و تێکۆشان بۆ وەدیهاتنی ئاشتی و ئاوەدانی واز نەهێنن.

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٢٠ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی

بەرامبەر بە ١١ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی

 


ئه‌م بابه‌ته 265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:05:11/12/2019