گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە سنووری "شنۆ"

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە سنووری
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە کاتژمێر ۱۱ی شەوی شەممە ۲۳ی سەرماوەزی ٩٨ کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی "بێ مزەرەتە "سەربە شاری "شنۆ" بەناوی"عەزیز مەعروفی" لەلایان هێزە نیزامییەکانی  سەر سنوور لە ناوچەی (گەلی گادەران)ی شنۆ دەستڕێژی گولەی لێدەکرێت و دەست بە جێ گیانی لەدەست دەدات.
بارودۆخی نالەباری ئابووری، بێکاری، گرانی بەرهەمی چل ساڵ حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ئێران بە تایبەت کوردستان، هەر بۆیە خەڵکی ناوچەکانی کوردستان لە ڕووی ناچاریەوە پەنا بۆ کاری تاقەت پڕوکێنی کۆڵبەری دەبەن و بە داخەوە بە شێوەی جۆراوجۆر دەبن بە قوربانی.

ئه‌م بابه‌ته 142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:08:15/12/2019