ژنێکی لاوی خەڵکی شاری "سەقز" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە؛ ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەز ژنێکی لاوی خەڵکی شاری "سەقز" بەناوی "مەهتاب نوری" کچی حەسەن لەڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا..

جێگەی باسەمەهتاب خێزاندارەو خاوەن منداڵێکە بەوتەی سەرچاوەێک هۆکاری خۆکوژیەکەی کێشەی بنەماڵەیی بوو.

کولتووری چەوت سەقەتی پیاو سالاری لە کوردستان و ئێران کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پشتیوان و پەرە پێدەرییەتی وکێشەی کۆمەڵایەتی، کێشەی ئابووری کە هۆکاری سەرەکی هەڵ دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی و نەبوونی پەروەردەی درووست لە بواری ڕاهێنان و پەروەردە لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی خۆکوژی ژنانن لە ئێران و کوردستان کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە چاو سالانی ڕابردوو ڕێژەی ڕوو لە زیاد بوون دەکات.


ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:49:15/12/2019