بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوە، "فەرزاد کەمانگیر" یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانی ئێرانە کە لە "تاران" بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست داوە.
"فەرزاد کەمانگیر" نیشتەجێی شەقامی "غەزاڵی" بەرامبەر قوتابخانەی "غەزالی" شاری "سنە"ی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە بۆ ماوەی ١ ساڵە بە هۆی بێکاری و هەژاری بە مەبەستی کرێکاری ڕووی کردبوە تاران و بە داخەوە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە تاران بە تەقەی هێزە سەرکوت گەرەکانی ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەستدا.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵی "کەمانگیر" هەواڵی گیان لەدەست دانی "فەرزاد" سەرەتا لە لایەن هاوڕێیانیەوە بە بنەماڵەی دراوە و دواتر لە لایەن هێزەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لێ کردوون کە نابێت بە هێچ شێوەیەک کەسو کار و ڕاگەیاندنەکان لەم ڕووداوە ئاگادار بکەنەوە.
ئهم بابهته 470
جار خوێنراوهتهوه