مێنۆچین: سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بە دژی ئێران وڵامدەر بووە

مێنۆچین: سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بە دژی ئێران وڵامدەر بووە
وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا بە ناوبردنی ئەوەی کە ئاکام لە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ئێران " بەربەستێک بۆ هەناردەکردنی پووڵ بۆ چالاکییە تیرۆریستیەکان" بوو وتی کە ئەم سیاسەتە وڵامدەر بووە.
ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەز، ئێستیو مێنۆچین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنێکی "دوحەدا" وتی " ئێمە خوازیاری سەقامگیری لە ناوچەکەداین بەڵام ئێران تیرۆریزمی هەناردە کردووە و بۆ دراوسێکانی کێشەوگرفت دەخولقێنێت."  هەروەها بە ئاماژە بە هێرشی ماوەی پێشوو بۆ سەر ئارامکۆ وتی: " ئەم هێرشە هاندەرانە بوو. هێرش بۆسەر وزەی یەک وڵات کە تەنیا مەترسی بۆسەر عەرەبستان نەبوو و لە ڕاستیدا سەنعەتی وزەو ئابووری جیهانی کرد بە ئاکامی خۆی.
ئێستیو مێنۆچێن لەم دانیشتنەدا لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت کە کاردانەوەی ئیحتمالی ئەمریکا بۆ ڕووداوەگەلێک وەکوو هێرشی ئارامکۆ لە داهاتوودا وتی : "پێشەکی سەبارەت بە وڵامی ئەمریکا هیچ ناڵێم بەلام ئەوە دەڵێم کە هێزەکانی ئێمە لەسەر ستراتیژییەکی بەرگری لەوێ جێگیر بوون."
وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە گەمارۆکان بەربەستیک بۆ کڕین و فرۆشتنی کەرستە مرۆڤ دۆستەکان نین و هەروەها لە پشتیوانی خەلکی ئێران دووپاتی کردەوە و وتی: "ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئێمە دەمانهەوێت ببینین کە ئەم سامانە بۆ دابین کردنی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی ئێران کەڵکی لێ وەردەگیردرێت و نە بۆ هەنگاوە تیرۆریستیەکان لە گشت ناوچەکەدا."

ئه‌م بابه‌ته 193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:23:15/12/2019