لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی: لانیکەم ٣٠٤کەس لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر گیانیان لەدەست داوە

لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی: لانیکەم ٣٠٤کەس لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر گیانیان لەدەست داوە
ڕێکخراوی "لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی" لە نوێترین ڕاپۆڕتی خۆیدا ژمارەی کوژراوەکان لە خۆپیشاندانە بەربڵاوەکانی مانگی خەزەڵوەری ٣٠٤ کەس ناو بردووە و دەڵێت کە هەزاران کەس وەکوو منداڵانی تەمەن ١٥ساڵ بەندکراون جگە لەوەی کە لە ژێر هەڕەشەی ئەشکەنجەدان هێچ زانیارییەک سەبارەت بەوان لە بەردەست دا نیە.
نوێترین ڕاپۆڕتی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی لە کاتێکدا بڵاودەبێتەوە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەردەوام ڕێژەی کوژراوەکانی ناڕەزایەتییەکان ڕاناگیەنن. 
چاودێرانی مافی مرۆڤ لە "لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی" دەڵێن کە هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەریان بە دڵرەقی سەرکووت کردووە و هەزاران کەس وەکوو ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی مافی مرۆڤ یان خوێندکارانی زانکۆ بەند کراون تا کەسێک باس لەم هەنگاو و باروودۆخە نەکات.
ئەم ڕێکخراوە دەڵێت کە ڕاپۆڕتی خۆی بە پێی وتووێژ لەگەڵ دەیان شارۆمەندی ناوخۆی ئێران داڕشتووە. شارۆمەندانێک سەبارەت بە دەستبەسەرکردنە بێ دەنگەکان، ئەشکەنجە و چەندین شتی دیکەی بەندکراوەکان قسەیان کردووە.
ڕیکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆڕتی نوێی خۆیدا ڕێژەی کوژراوانی بۆ لانیکەم ٣٠٤کەس زۆر کردووە. لە ڕاپۆڕتێکی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزا بڕێک کە ڕێکخراوە چاودێرەکان ڕێژەی کوژراوانی بۆ ٤٠٠کەس ڕاگەیاندبوو و هەروەهاش سەرۆک کۆماری ئەمریکا ماوەی پێشوو لە دوو وتاری دا وتبووی کە بە بڕوای ئەو هەزاران کەس لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دا گیانیان لەدەست داوە.
لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی دەڵێت کە چەندین وێنە و ڤیدیۆ  لەدەستی ئەو ڕێکخراوەدایە نیشان دەدات کە هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بێ مەترسی کردووە.
"فیلیپ لۆتێر" بەرپرسی پێداچوونە و پشکنینی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا لە لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی دەڵێت: " وتەکانی شاهیدان باس لەوەدەکەن کە بە خێرایی و و دوای کوشتنی خۆپیشاندەران بە دەستی ‌هێزە ئەمنیەتییەکان، ئەوان لە ئاستێکی بەربڵاودا دەستیان بە سەرکووت کرد تا زیاتر خەڵک بتۆقێنن و بەربەستێک چاک بکەن کە کەسێک باسی ئەوو ڕووداوانە نەکات."
ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی بە ڕاپۆڕتی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە لانیکەم ١٢ مندال لە نێوان کوژراوەکان دان و هەروەها فیلیپ لۆتێر دەڵێت کە "کۆمەڵگای، نێونەتەوەیی،دەبێت لە ڕێگای شۆڕای مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە خێرایی دەست پێبکات" تا کۆماری ئیسلامی ڕیگە بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ڕووداوەکان بدات.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆڕتی نوێی خۆیدا لە درووست بوونی شەپۆلی بەربڵاوی بەندکردنەکان قسەدەکات و دەڵێت کە بەرپرسانی نیزام سەبارەت بە بەندکراوەکانیش ئاماری فرمیان بڵاو نەکردووتەوە.
بڕێک لە سەرچاوەکان بەم ڕێکخراوەیان وتووە کە بەندکردنەکان لە گشت ئێران دا درێژەی هەیە و بەوتەی ئەم ڕێکخراوە منداڵانێک بەتەمەنی ١٥ساڵ لە نێو بەندکراوان دان کە لە بەندیخانەگەلێک وەکوو "فشافوویە" ڕادەگیرێن.
ئەم ڕیکخراوە هەروەها سەبارەت بە بەندکردنی ڕۆژنامەوانان، خوێندکاران، چالاکانی مافی مرۆڤ، چالاکانی کەمایەتییە ئایینییەکان، کرێکاران و شارۆمەندانی ئێرانی لە نەتەوە جیاوازەکان ئاگاداری دا و هەروەها بە وتەی بڕێک سەرچاوەی دیکە، بەندکراوەکان هەروەها منداڵان بە کۆمیۆن و بە چاو و دەستی بەستراو گواستراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شار و ڕۆژانە لەگەڵ توندووتیژی جەستەیی و ئەشکەنجە ڕوبەڕوو دەبنەوە.
فیلیپ لۆتیر دەڵێت کە جیهان نابێت بێدەنگ دابنیشێت و چاودێری بەردەوامی پێشێل کاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە لایەن بەرپرسانی ئێرانی و هەوڵی دڵڕەقانەی ئەوان بۆ ورد کردنی دژایەتییەکان بێت.

ئه‌م بابه‌ته 435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:16/12/2019