مەریوان/لانیکەم ٣ خوێندکاری بەندکراوی مانگی خەزەڵوەر لەگەڵ توندووتیژی جەستەیی و جنسی بەرەو ڕوو بوونەتەوە

مەریوان/لانیکەم ٣ خوێندکاری بەندکراوی مانگی خەزەڵوەر لەگەڵ توندووتیژی جەستەیی و جنسی بەرەو ڕوو بوونەتەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە زمانی لە شاهیدان و سەرچاوەگەلێکی ئاگادار، زانیاری سەبارەت بە توندووتیژی جەستەیی و هەڕەشە بە دەستڕێژی سێکسی لانیکەم سێ خوێندکاری مەریوانی بەندکراوی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لەو شارەدا بڵاوە کردەوە.

ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤیە؛ لە ڕاپۆڕتێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانبار بلاوبووەوە نووسی: "لێکۆلەرانی ئەمنیەتی ڕیکخراوی زانیاری سپای مەریوان کە لەلایەن کەسێک بە ناوی "حاجی مەیثەم" بەڕێوەدەچن، هەڕەشەی دەستڕێژی سێکسیان لە لانیکەم ٣خوێندکاریان بە کەرەستەگەلێک وەکوو باتۆم کردووە و هاوکات ئەو ٣ خوێندکارەیان خستووتە ژێر توندووتیژی جنسی. ئەم٣ خوێندکارە دوای چەند ڕۆژیک بە دانانی بارمتە ئازاد بوون و لە لایەن لێکۆلەرانی ئەمنیەتی هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێت بە هیچ جۆرێک باسی بابەتی توندووتیژی جنسی و جەستەیی لەگەڵ هیچ کەسێک بکەن.

بە وتەی چەندین سەرچاوەی ئاگاداری کەرتی مافی مرۆڤی کوردستان، "بنەماڵەی ئەم کەسانە بە دوای بینینی کێشەی دەروونی و ڕۆحی منداڵانی خۆیان لە ئەنجامی توندووتیژی جنسی و دەستڕێژی سێکسی ئاگادار بوونەتەوە بەڵام بە هۆی ترسان لە کاردانەوەی سپا لە نووسینی سکاڵا کشاونەتەوە."

هەروەها ئەم منداڵانە لە ژێر کاریگەری ئەو ڕووداوانەی کاتی بەندبوونیان بەسەریان هاتووە، ئامادەی ئەوە نین کە وردەکاری ئەو هەلسووکەوتانەی بەرامبەریان کراوە قسە بکەن.
لەم پەیوەندەدا شارۆمەندێکی مەریوانی بە ناوی "ئێرشاد ڕەحمانیان" کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا گیانی لەدەستدابوو بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە گیانی لەدەستدا.
تا ئێستا چەندین کەس لە شارەکانی کوردستان و ئێران بە گشتی کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزڵوەری ئەمساڵدا بەشدارییان کردبو لە لایەن ‌هێزەکانی ڕژیمەوە لە گرتوخانەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەست داوە کە ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ڕابردوو ناویشانیانی بڵاو کردوەتەوە.
پێویستە بوترێت؛ بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە پەویەند لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ تا ئێستا هەزارن کەس لە گرتووخانەکانی ڕژیم دەستگیر کراون و لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتەوە ئەشکەنجە دەدرێن. لەم بارەیەوە "ماڵپەری مافی مرۆڤی ئەحواز" هەواڵیکی بڵاوە کردوەتەوە کە شارۆمەندێکی خەڵکی ئەو ئوستانە بە ناوی "
قاسم باوی ٤٥ ساڵ تەمەن" لە پەیوەند لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی مانگی خەڵوەر لە شاری "کوت عەبدوڵڵا"ی سەر بە ئوستانی ئەلئەحواز لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراو و دوای ئازاد بوونی، ئەشکەنجە قورسەکانی ڕژیم کاریگەری ڕۆحی و رەوانی لەسەر دانبوو و هەر بەم هۆیەوە تووشی نەخۆشینی دەروونی دەبێت و لە ئەنجامدا دەست دەدەاتە خۆکوژی و گیانی لەدەست دەدات.


ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:26:29/12/2019