هێزە نیزامییەکانی حکوومەت ماشینی شارومەندێکیان دایەبەر دەسڕێژیی گوللە

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت ماشینی شارومەندێکیان دایەبەر دەسڕێژیی گوللە
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی بەفرانباری ٩٨، هێزە نیزامیەکانی حکوومەتی ئێران لە نزیک قەسری شیرین سەربە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ماشینی شاروومەندێک کردوە.
دەوەترێت، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت ماشینی ئەو شاروومەندەیان بە بێ ئەوەی شتومەکی قاچاخی پێ بووبێت، داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئەنجام دا شاروومەندێک بە ناوی" مەزهەر سەید ڕۆستەمی " خەڵکی گوندی " ڕەجەب تاوەگۆزی " سەربە سەلاسی باوەجانی، بە سەختی بریندار و شارومەندێکی دیکە بە ناوی " فاتێح میرزایی " خەڵکی گوندی "مەیدانی نەمەک " سەربە سەلاسی باوەجانی، دەسبەسەر بووەو بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 50 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:10:22/01/2020