لاوێکی خەڵکی شاری سەقز لە کێ بەرکێی نێونەتەوەیی "لتوێ" قارەمانیەتی جیهانی بەدەست هێنا

لاوێکی خەڵکی شاری سەقز لە کێ بەرکێی نێونەتەوەیی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە کێ بەرکێی نێونەتەوەیی "لتوێ" کە لە وڵاتی میانمار بەڕێوەچوو، لاوێکی کوردی خەلکی شاری "سەقز" بە ناوی "کەیوان سلێمانی" توانیی کاپی پاڵەوانیەتی ئەم کێ بەرکێیە وەر بگرێت.
"کەیوان سلێمانی" لەم کێ بەرکێیەدا لەگەڵ قارەمانی پێشوی ئەم ڕشتەیە موبارزەی کرد و سەر ئەنجام  دوای ٥ ڕاند توانیی بە سەرکەوتوانە کۆتایی بەم کێ بەرکێیە بهێنێت.
"لتوێ" یەکێک لە پڕ مەترسی ترین و سەخت ترین وەرزشەکانی جیهانە  کە تێیدا تەنیا بە ناکەوت کردن دەتوانیت ببیت بە قارەمان.

ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:52:23/01/2020