کرێکارانی شارەوانی مەریوان ٨ مانگه حەقدەستیان وەر نەگرتووە

کرێکارانی شارەوانی مەریوان ٨ مانگه حەقدەستیان وەر نەگرتووە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان کرێکارانی شارەوانی شاری مەریوان زیاتر ٨ مانگە ماف و حقدەستەکنیان وەر نەگرتووە.
نەدانی حەقدەستی کرێکارانی شاری مەریوان لە کاتێکدایە کە چەندین جار لە لایەن ئەو کرێکارانەوە بەرامبەر بە نەدانی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتی و مانگرتن بەڕێوەچووە بەڵام تا ئیستا حەقدەست و مافەکانیان پێ نەدراوە و سەرەڕای ئەوەش لە لایەن بەپرسانی شارەوانیەوە هەڕشەی دەرکردنیان لێ کراوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو جەشنانەی ساڵی ٩٧ بە کرێکارەکان دراوە بەڵام ئەو بڕە پارەیە نەیتوانیەوە چارەسەری کێشەکانی ئەوان بکات و بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان لەگەڵ کێشەدا بەرەوڕوون و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی ئەو کرێکارانە لە ژێر مەترسیدایە.
پێویستە بوترێت کێشەی نەدانی حەقدەستی کرێکاران تەنیا لە شاری مەریوان نییە و زۆرێک لە کرێکارانی شارەوانی شارەکانی دیکەش لەگەڵ ئەم کێشەیە  بەرەو ڕوون.

ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:35:23/01/2020