هەواڵنێرانی بێ سنوور خوازیاری داکۆکی لە مافی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانانی ئێرانی دەرەوەی وڵات بوون

هەواڵنێرانی بێ سنوور خوازیاری داکۆکی لە مافی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانانی ئێرانی دەرەوەی وڵات بوون
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە نامەیەکی سەر ئاواڵە بۆ  ٧ سەرۆک کۆمار و بەرپرسی دەوڵەتی جیهان کە وڵاتەکانیان جێگای ڕاگەیاندنە سەربەخۆ فارسی زمانەکان یان بەشی فارسی کەرتە جیهانییەکانن، خوازیاری ئەوە بوو کە ئەمنیەتی جەستەیی و ڕۆحی ڕۆژنامەوانان لەر بەرامبەر کۆماری ئیسلامی بپارێزن.
لە بەشێک لەو نامەدا هاتووە کە لە ڕۆژانی دەسپێکی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨، هەڕەشە بە دژی ڕۆژنامەوانانی بەشە فارسییەکانی درەوەی وڵات لە کاردانەوە بە پشتگیری جیهانی ئەم ڕووداوانە بە شێوازێکی بێ وێنە زۆر بووە و هەروەها درێژەی هەیە.
هەواڵنێرانی بێ سنوور داوای لە حەوت وڵاتی، فەڕەنسا، بریتانیا، ئاڵمان، کۆماری چێک، هۆلەند، سۆئێد و ئەمریکا کە جێگای ئەم ڕاگەیاندنانەن کردووە کە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی لە مافی سەرەتایی ڕاگەیاندن داکۆکی بکەن."
هەروەها ئەم دامەزراوەیە لە درێژەدا ڕوو بەو وڵاتانە نوسیویەتی: "بەرپرسایەتی پارێزگاری لە ڕۆژنامەوانانی ئێرانی لە ناوخۆی سنوورەکانی ئەم وڵاتانە وە ئەستۆی ئیوە و لە پابەندی ئێوە بە مەوازینی مافە جیهانییەکانە."
هەواڵنێرانی بێ سنوور دەڵێت کە زیاتر لە ٢٠٠هەڕەشە و ئازاری بەردەوام بە دژی ڕۆژنامەوانانی و شارۆمەندانی لە دەرەوەی ئێران بووە کە نێوان ئەم ٢٠٠هەڕەشەیە، ٥٠ هەڕەشەی کوشتنی تۆمار کردووە.
پێشووتر، فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان، "ئای ئێف جی" خوازیاری کاردانەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئازارەکان و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بە دژی ڕۆژنامەوانانی دەرەوەی وڵات و بنەماڵە کانیان بوو.
ئەم فێدراسیۆنە لە ویستی خۆی بۆ سکاڵا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕۆژانەمەوانانی ئێرانی هەواڵی دا.

ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:58:23/01/2020