دەستگیرکردنی ٢ شارۆمەندی کورد و گواستنەوەی چالاکێکی مەدەنی بۆ زیندانی "دیزڵ ئاباد"ی شاری کرماشان

دەستگیرکردنی ٢ شارۆمەندی کورد و گواستنەوەی چالاکێکی مەدەنی بۆ زیندانی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی ڕحژانی ڕابردوو ٢ شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی "هێرش خوسرەوی و گۆران یوسفی" لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراون و بۆ گرتووخانەکانی سەر بە ناوەندە ئەمنیتییەکانی ئەو شارە گوێزراوەنەتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری سنە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتیان ڕاگەیاند، ئەم ٢ شارۆمەندە کوردە سەرەڕای ئەوەی کە دوای تێپەڕ بوونی چەند حەوتوو لە دەستگیر کردنی "هێرش و گۆران" تا ئیستا  هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی  ڕاگرتنیان لە بەردەست دا نییە.
هەر وەها لاوێکی کورد خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی "بابەک دەبیریان" دوای ٢٩ ڕۆژ دەستگیر کردنی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان و ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی بەفرانباری ٩٨، بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی شاری کرماشان گوێزراوەتەوە.
پێویستە بوترێت؛ ناوبراو  ٣ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری کرماشانەوە دەستگیر کراو و دوای دەستگیر کردنی ناوبراو، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم هێرشایان کردە سەر ماڵەکەیان و دوای تەفتیشی خانۆکەیان، دەستیان بەسەر هەندێک لە کەلوپەلەکانیان گرت.

ئه‌م بابه‌ته 110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:23/01/2020