ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی ڕوونکاری نێونەتەوەیی: ئێران لە بواری گەندەڵی ئابووری گەیشتووتە پلەی ١٤٦

ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی ڕوونکاری نێونەتەوەیی: ئێران لە بواری گەندەڵی ئابووری گەیشتووتە پلەی ١٤٦
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە نوێترین ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی ڕوونکاری نێونەتەوەیی سەبارەت بە نیشانەکانی گەندەڵی ئیداری و ئابووری لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی لە نێوان ١٨٠ وڵاتدا، ئێران لە پلەی ١٤٦دایە.
ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی ڕوونکاری نێونەتەوەیی سەبارەت بە نیشانەکانی گەندەڵی ئیداری و ئابووری ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەمممە بڵاو بووەوە کە بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە، نیوزیلەند و دانماڕک بە بەدەست هێنانی ٨٧پۆینت، کەمترین نیشانەی گەندەڵی ئابووریان لە ساڵی ٢٠١٩ بۆخۆیان دەستەبەر کردووە.
ڕێکخراوی ڕوونکاری نێونەتەوەیی هەموو ساڵێک باروودۆخی وڵاتانی جیهان لە بواری گەندەڵی ئابووری بڵاودەکاتەوە و بە پێی ئەوە نیشاندەی گەندەڵی لە یەک تا سەد دەدرێتە وڵاتەکان.
ئێران لە نێوان ١٨٠وڵاتدا، لە پلەی ١٤٦دایە کە بە ٢٦پۆینت کە نێوان ٣٤وڵاتێکدایە کە زۆرترینگەندەڵی ئابووریان لە جیهان بۆخۆیان دەستەبەر کردووە و هەروەها بە پێی ڕاپۆڕتی هەر ئەم ڕێکخراوەیە، ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی لە پلەی ١٣٨دا بووە کە بەرامبەر بە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ٨پلە دابەزینی هەبووە.
گەندەڵی ئابووری لە ئێران لە چەندین ساڵی پێشوودا بە شێوازێکی بێ وێنە زۆر بووە کە تا ئێستا چەندین کەیسی جۆراوجۆر لە ئێراندا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتە چاکراوە کە بەرپرسانی ئێستا و پێشووی حکوومەتیش تۆمەتبارن و هەروەها زۆربەی ئەو ڕاستییانەش بە هۆی نەبوونی ڕاگەیاندنێکی سەربەخۆ بڵاوناکڕینەوە یان بە درۆ ڕایدەگێنن.
ئەم ڕێژە لە گەندەڵی لە کاتێکدایە کە قەیرانی ئابووری شەپۆلێکی لە خۆپیشاندانەکان لە ئێران درووست کردووە و هەروەها باروودۆخی ژیان ڕۆژ بە ڕۆژ لە شارۆمەندانی ئێرانی ئەستەم تر دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:16:23/01/2020