چالاکی هەڵسوڕانی کۆمەڵە لە شاری کامیاران بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

چالاکی هەڵسوڕانی کۆمەڵە لە شاری کامیاران بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ چالاکان و هەڵسوڕاوانی  ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە شاری "کامیاران"، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان  ڕۆژی کۆمەڵە  و ساڵیادی ئاشکرابوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە چالاکی بەربڵاوی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.
ئەو شوێنانەی کە وا هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە چالاکی تەبلیغیان تێدا بەڕێوەبردوە بریتن لە ئاوایی ئەڵک، جادەی ئەڵک ، بان تەپە، جادەی سنە و تروەرێز.
چالاکان و هەڵسوڕاوانی قارەمانی کۆمەڵە لە شاری کامیاران بە ئەنجام دانی چالاکی تەبلیغی ڕێزیان لە ٥ ساڵ خەباتی کۆمەڵە گرت و بەم شێوەیە دڵی خەڵکی ئەو شارەیان خۆش کرد و جارێکی دیکە ترسیان خستە دڵی دوژمنانی گەلی کورد و کۆمەڵەوە.

دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن تێکۆشەرانی ڕێگای کاک حەمەحوسەین کەریمی و هەزران ئەستێرەی پڕشەنگداری کۆمەڵە.

ئه‌م بابه‌ته 110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:51:11/02/2020