ئۆکڕاین: کەسێک کە بڕێاری خستنەخواری فڕۆکەکەی داوە دەبێت دادگاهی بکرێت

ئۆکڕاین: کەسێک کە بڕێاری خستنەخواری فڕۆکەکەی داوە دەبێت دادگاهی بکرێت
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: وادیۆم پریستایکۆ، وەزیری دەروەی ئۆکڕاین خوازیاری ڕادەست کردنی جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاین لە ئێران بۆ ئۆکڕاین بوو و هەروەها خوازیاری دیاریکردنی ئەو زنجیرە کەسەی کە لە خستنە خواری فڕۆکەکەدا بەشدار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هەواڵنێری بلوومبێرگ ڕایگەیاند کە پریستایکۆ ئەم بابەتەی لە دانیشتنێکی هەواڵ دا لە شاری ڕۆم وتووە.
هەروەها ناوبراو باسی لەوەکرد بۆ پێشەکەوتن لە لێکۆڵینەوە لە بواری چۆنیەتی کەوتنەخواری فڕۆکەی ئۆکڕاین کە مانگی پێشوو بە ٢ مووشەکی پەدافەندی سپای پاسداران کەوتەخوار، بەردەست بوونی زانیارییەکانی جەعبەی ڕەشی ئۆکڕاین پێویستە.
وەزیری دەرەوەی ئۆکڕاین زیادی کرد: "بابەتەکە لەسەر ئەوە نییە کە سەربازێک چەک بەدەست بووە و کاردانەوەیەکی زیاوەی نیشان داوە، ئێمە دەمان هەوێت کە سلسلە مەراتبی بڕیاری تەقەکە دیاری بکرێت و بزانین کە کێ ئەم بڕیارەی داوە و دادگاهی بکرێت."

ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:43:11/02/2020