دەستگیر کردنی ٢ لاوی کوردی خەڵکی گەورەدێی نێ شاری مەریوان لە لایەن ئیدراەی ئیتلاعات

دەستگیر کردنی ٢ لاوی کوردی خەڵکی گەورەدێی نێ شاری مەریوان لە لایەن ئیدراەی ئیتلاعات
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویی ٢ کەس لە لاوانی خەڵکی گەورەدێی "نێ"ی سەر بە شاری "مەریوان" بە ناوەکانی "سیاوەش بامداد" و "حەمید ئەژدەری"  لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کراون.
بە پێی وەتەی سەرچاوەی ئەم هەوالە ئەم ٢ لاوە کوردە دوای دەستگیر کردنیان بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوێزراونەتەوەو تا ئیستا هیچ زانیاریەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لەبەردەست نییە.

ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:12:12/02/2020