کوژرانی یەکێک لە بەندکراوانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ لە ژێر ئەشکەکجەدا

کوژرانی یەکێک لە بەندکراوانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ لە ژێر ئەشکەکجەدا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان یەکێکی دیکە لە بەندکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویی بە هۆی ئەشکەنجە و لێدانی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویی یەکێک لە دەستگیر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە ناوی "مێهران ‌‌‌عەلی پوور"  لەدایک بووی شاری کازروون کە نیشتەجێیی شاری ئیسفەهان بوو و لە جەریانی نارەزایەتی دەربڕینەکانی مانگی خازەڵوەر دەستگیرکرابوو لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمی  کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستدا.
"مێهران عەلیپوور" دوای دەستگیر بوونی بۆ ماوەی دوو مانگ لە ژێر سەختترین ئەشکەنجەدا بوو، حەوتووی ڕابردوو گواسترایەوە بۆ بیمارستان و سەرەنجام ڕۆژی یەکشەممە بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا. 
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ناوبراو بە هۆی لێدان لە سەر و لووت و زگ و لێدان  تا شەرارەی مەرگ، سەرەنجام گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان کەسێکی دیکە لە دەستگیر کراوەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە ناونیشانی "سیامەک پایمەردی" بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە بارودۆخێکی زۆر خراودایەو و و بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانە بەڕێ نەکراوە و لە زیندانی تاراندا ماوەتەوە.
"سیامەک پایمەردی" کە لە لایەن هێزەکانی سەر بە ڕژیمەوە تەقەی لێکرابوو ئیستا بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.
ناوبراولە کاردانەوە بە گوشارەکان و ئەشکەنجەکانی ڕژیم کە بە شێوەی فراوان لەسەری زاڵە ڕایگەیاندووە کە دەست دەباتە خۆ کوشتن.

ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:53:13/02/2020