پاپۆڕی ئەمریکا بە دوو هەزار و ٥٠٠هێزی نیزامی هاتە ناو کەنداو

پاپۆڕی ئەمریکا بە دوو هەزار و ٥٠٠هێزی نیزامی هاتە ناو کەنداو
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری "یۆئێس، ئێس باتان" ی هێزی دەریایی ئەمریکا بە دەرچوون لە گەرووی هۆرمۆز هاتە ناو کەنداو. ئەم کەشتییە و گرووپێک لە پاپۆڕەکان کە لەگەڵین هەڵگری ٢٥٠٠هێزی نیزامی هێزی دەریایی ئەمریکایە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، "لەنس لێشێر"، فەرماندەی ئەم پاپۆڕە لە ڕاگەیاندنێکدا کە بڵاو بووەوە ئاماژە دەکات کە ئەم پاپۆڕە لەلایەن دوو کەشتی جەنگی دیکە بە ناوەکانی "یئ ئێس ئێس نیۆیۆرک" و یو ئێس ئێس ئوک هیل" یارمەتی دەکرێت.
هەروەها فەرماندەی ئەم پاپۆڕە لە ڕاگەیاندنێکدا وتی: "گوزەرانی ئێمە لەم گەرووە گرینگە و بەشداری بەردەوامی ئێمە، ڕۆڵێکی گرینگی لە دابین کردنی ئازادی کەشتیوانی و پاراستنی ئەمنیەت و سەقامگیری لە ناوچەکە دەبێت."
فرانک مەک کێنزی، بەرپرسی ستادی فەرماندەهی ناوەندی ئەمریکا" سێنتکام" ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕیبەندان وتبووی: "بە هۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزە ئەمریکاییەکان کەم تا کورت لە ماوچەکەدا دەمێننەوە."
چەندین وڵاتی ئۆرووپایی وەکوو فەڕەنسا و هۆلەند و دانماڕک بێ ئەوەی پەیوەست بە هاوپەیمانی ئەمریکا بن، هاوپەیمانیەکی ئۆرووپایی بە چەندین ئامانجی هاوبەشیان پێکهێناوە.

ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:42:13/02/2020