بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری سەوڵاوا بۆ جاری سێهەم چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو

بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری سەوڵاوا بۆ جاری سێهەم چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو
ئاسۆی ڕۆژهەڵات:چالاکان و تێکۆشەران و ئەندامانی رێكخستنە نهێنییەكانی كۆمەڵە لە شاری سەوڵاوا بۆ  ڕێز گرتن لە یادی ٥٠ سالەی دامەزراندنی کۆمەڵە و بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵەوە بۆ سطهەمین جاری بەردەام  دەستییان دایە چالاكی تەبلیغی.

هاوڕێیانی کۆمەڵە لە شاری سەوڵاوای تێکۆشەر بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نوسراوەی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان و هەڵ کردنی ئاڵای سووری کۆمەڵە، لە زۆربە شوێن و مەکانەکانی ئەو شارە چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.

دەستان خۆش بێ هاوڕێیان، ئاڵای سوورتان هەر شەکاوە بێت و بەردەوام بن لە خزمەت بە كۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان.

ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:57:13/02/2020