چالاكی تەبلیغی تێکۆشەرانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری مەریوان بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام

چالاكی تەبلیغی تێکۆشەرانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری مەریوان بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: هاوڕێیان و تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە شاری مەریوان بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە 26ی ڕێبەندان رۆژی كۆمەڵە و یادی ٥٠ ساڵەی کۆمەڵە، دەستیان دایە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی و بە بڵاوكردنەوەی تراكت، نووسینی درووشمی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان رێزیان لە ڕۆژی كۆمەڵە گرت.

هاوڕێیانی كۆمەڵە لە شاری مەریوان بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەكانی تایبەت بە رۆژی كۆمەڵە و وێنەی كاك فوئادی موستەفاسوڵتانی  لە زۆربەی شوێنەکانی ئەم شارە بۆ سێهەمین شەوی بەردەوام ئەم ڕۆژەیان بەرز نرخاند و بەم کارەیان چۆکی دوژمانانیان لەرزاند.


دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن ڕێبوارانی ڕێگای كاك فۆئادی ڕابەر، ٢٦ی ڕێبەندان لە ئێوە و سەرجەم هاوڕێیانی سەنگەری شار، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ئاڵای سوورتان هەر شەكاوە بێت.

ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:01:13/02/2020