سه‌پاندنی زیاتر له‌ ١٧ ساڵ زیندان به‌سه‌ر سێ شاروومەندی شاری كرماشان

سه‌پاندنی زیاتر له‌ ١٧ ساڵ زیندان به‌سه‌ر سێ شاروومەندی شاری كرماشان
ئاسۆی ڕۆژهەڵات:بە پێی زانیارییەکان، سێ شاروومەندی شاری کرماشان کە لە ئەنجامی نارەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویی دەستگیر کرابوون ، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ زیاتر لە  ١٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.

 له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دانیشتنی دادگای ٣ کەس کە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان بە ناوەکانی "سوحبەتوڵڵا ئومیدی، خەلیل ئەسەدی بوژانی و مێهدی ئەبدالی" بەڕێوە چووە و سەرجەم حوکمی ١٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.  "سوحبەتوڵڵا ئومیدی" به‌ ٢ تۆمه‌ت سه‌رجه‌م به‌ ١٠ ساڵ زیندان، "خه‌لیل ئه‌سه‌دی" به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و هه‌روه‌ها "مێهدی ئەبدالی" لە لایەن هەمان دادگا حوکمی ١ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە.
پێویستە بوترێت: لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی خەلکی ئێران لە دژی سیاسەتە چەوت و هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی و بارودۆخی نالەباری ئابووری و دیکتاتۆری عەلی خامنەیی، بە هەزاران کەس لە شارۆمەندان لە لایەن هێزە سەرکوت گەرەکانی ڕژیم قوربانی و دەستگیر کران کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تا ئیستا ئاماری ڕاستەقینەی لەم بارەیەوە بڵاو نەکردوەتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 46 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:52:15/02/2020