چالاکی هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

چالاکی هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی ڕابردوو لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە و بەرز راگرتنی یادی ٥٠سالەی خەباتی کۆمەڵە چالاکی بەربڵاوی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

چالاکانی سەنگەری ئازادی خوازی و عەدالەت خوازی کۆمەڵە لە بەشی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە (زاگرۆس) لە شارەکانی، "سنە، مەریوان، بۆکان، مهاباد، کامیاران، پیرانشار، شنۆ، ورمێ و سەوڵاوا بە بۆنەی یادی ٥٠ سالەی خەباتی کۆمەڵە و ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە گەڕەک و شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارانەدا بە بڵاو کردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە و وێنەی ڕێبەرانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە و هەر وەها نوورباران کردنی ئاسمانی شارەکانی کوردستان و بڵاو کردنەوەی نوقل و شیرینی ڕێزیان لە یادی ٥٠ سالەی خەباتی حیزبەکەی خۆیان، حیزبی کۆمەڵە گرت.

چالاکانی دوژمن بەزێنی کۆمەڵە لە سەنگەری نهێنی ئەم حیزبە، ئەمساڵیش زیاتر لە جاران سەلماندیان کە ڕێبوارانی بە ئەمەکی ڕێگای گیانبەختکردووانی کۆمەڵەن و بە کار و چالاکییە بەربڵاوەکانیان لە سەراسەری کوردستان و بفرە شارکانی تاران و کەرەج چۆکی دوژمنیان هێنایە لەرزە.
دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن هاوڕێیانی کۆمەڵە، ئالای سوورتان هەر شەکاوە بێت و ٢٦ی ڕێبەندان لە ئێوەش پیرۆز بێت.


ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:43:15/02/2020