ەریف: جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاین ڕادەستی وڵاتانی دەرەوە ناکەین

ەریف: جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاین ڕادەستی وڵاتانی دەرەوە ناکەین
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: مەحەممەد جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی ئەو بابەتەی کە ئێران هێزی دابەزاندن و وەرگرتنی زانیارییەکانی جەعبەی ڕەشی ئۆکڕاینی نییە وتی کە لەگەڵ ئەم بابەتە، "ئێران جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە نادات بە وڵاتانی دەرەوە."
ئەم وتانەی زەریف لە کاتێکدایە کە سەرۆک کۆماری ئۆکڕاین و سەرۆک وەزیری کەنەدا چەندین جار دووپاتیان کردووتەوە کە خوازیاری ناردنی ئەم جەعبەڕەشە لەلایەن کۆمای ئیسلامی و خوێندنەوەی زانیارییەکانین بەڵام بەرپرسانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی "کشوەری"ئێران سەرەتا لە دوای کەوتنە خواری فڕۆکەکە دووپاتیان کردبوو کە جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە بە دەرەوەی ئێران نانێرن بەڵام لە دوای دان پێدانان و ئاشکرا بوونی کەوتنە خواری فڕۆکەکە بە هۆی پەدافەندی مووشەکی سپای پاسداران، ڕایان گەیاند کە جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە ڕادەستی وڵاتی ئۆکڕاین دەکەن کە ماوەیەک لە دوای ئەوەش ئاماژەیان کردبوو کە ئەگەری ڕادەست کردنی ئەم جەعبەیە بۆ وڵاتی فەڕەنسە هەیە.
زەریف بە وتنی ئەوەی کە " شتانێکی زۆر نادیار بوونی هەیە و هەر بەو هۆیەوە کە ئێمە زیاتر لە هەموو کەسێک خوازیاری ئەوەین کە زانیاری و ناوەڕۆکی جەعبەڕەشەکە بزانین" وتی: "بە پێی یاسای هەوانەوەردی نێونەتەوەیی، ئێران مافی ئەوەی هەبوو کە ڕینوێنی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە خستنەخواری فڕۆکەکە وە ئەستۆ بگرێت بەڵام ئێران پێویستی بە نەرمەواڵە و کەرەستەی تایبەتی ئەمریکا یان وڵاتانی ڕۆژئاوایی دیکە هەیە تا بتوانێت زانیاری ناو جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە وەخوێنێت."
حەوتەی پێشوو، وەزیری دەرەوەی ئۆکڕاین لە ٢١ی ڕیبەندان دا بە دووپات کردنەوەی ئەو بابەتەی کە "ئێران بۆ ڕادەست کردنی جەعبەی ڕشی فڕۆکەکە خراوەتە ژێر گووشارەوە" وتی: "ئێمە دەمانهەوێت چ کەسێک بڕیاری تەقە لە فڕۆکەی ٧٥٢ی داوە، چوونکا دادپەروەری و عەداڵەت دەبێت جێبەجێ بێت."
ئێستا بە گوزەرانی نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لە خستنەخواری فڕۆکەی ئۆكڕاین لە لایەن پەدافەندی مووشەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە ١٧٦دانیشتووی ئەو فڕۆکەیە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەروەها جەعبەی ڕەشی ئەم فڕۆکەیان لە دەست دایە و لە ڕادەست کردنی ئەم جەعبەیە بۆ وڵاتانی دەرەوە ڕێگری دەکەن و کۆماری ئیسلامیش پشتیوانی لەم بڕیارە دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:51:15/02/2020