برایان هوك: هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی شانۆیە

برایان هوك: هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی شانۆیە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بواری ئێران، هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی بە "شانۆ" پێناسە کرد کە براوەکان و دۆڕاوەکانی پێشووتر لەلایەن ئاخووندەکانەوە دیاریکراون.
ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان، برایان هووک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بە بلاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ڕوو بە خەڵکی ئێران وتی: " ڕژیم دەیهەوێت ئێوە بڕوا بکەن کە ئەم هەڵبژاردنە ئازادانە و عادڵانەیە بەڵام دەنگدانی سەەرکی بە شاراوەیی و ماوەیەک پێشووتر لە ٢١ی فەوریە جێبەجێ دەبێت. ئاخووندەکان براوەکان و دۆڕاوەکان پێش لەوەی دەنگەکان بخرێنە سندووقەکانەوە دیاری دەکەن."
بە وتەی برایان هووک، ڕژیمی ئێران لەگەڵ "قەیرانی ئیعتبار و مەشرووعیەت بەرەو ڕوو بووتەوە. ئەمە شوورەیێکە کە ڕژیم بەرپرسی هەمووی ئەمانەیە."
پێش لەمە مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیغامێک دا لەگەڵ ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە خەڵکی ئێران وتبووی کە کۆماری ئیسلامی خەریکی دەستێوەردان و تەقەلووب لە هەڵبژاردنی پاڕلەمانی دایە.

ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:57:15/02/2020