چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئۆرووپا

چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئۆرووپا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بریتانیا لە دوای ٤٧ساڵ و تێپەڕکردنی پرۆسەیەکی ئەستەم کاژمێر١١ی شەوی ڕۆژی هەینی ٣١ی ژانویەی ٢٠٢٠ کۆتایی بە ئەندامیەتی خۆی لە یەکێتی ئۆرووپا دا. شەوی هەینی هەزاران کەس لە لایەنگرانی برێگزیت، بە کۆبوونەوە لە ناوەندی شاری لەندەن لە بەرامبەر پاڕڵەمانی ئەم وڵاتە، ئەم ڕووداوە مێژووییەیان جەژن گرت.


لە کاتێکەوە کە شاژن ئێلیزابێتی دووهەم لە چەندین وتار دا ئەرکی سەرەکی وڵاتەکەی چوونەدەرەوە لە یەکێتی ئۆرووپا ڕاگەیاند، سێ سەرۆک وەزیری ئەم وڵاتە تەواوی هەوڵی خۆیان دا ئەم داواکاریە کە دەنگی خەڵکیشی لە ڕاپرسی دا لەگەڵ بوو جێبەجێ بکەن کە دەستکێشانەوەی سەرۆک وەزیرێکیشی بۆ جێبەجێ بوونی ئەم بڕیارە لەگەڵ بوو.

بۆریس جانسۆن، سەرۆک وەزیری بریتانیا لە دوای بەدەست هێنانی بردنەوەی بەرچاو لە هەڵبژاردنی پاڕلەمان، خەیاڵی خۆی لە پەسەندی ڕێکەوتنی بەدەست هاتوو لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ئۆرووپا لە پاڕلەمانی وڵاتەکەی بێ کێشەکرد. سەرەنجام، ڕۆژی هەینی ٢٤ی ژانویە، جانسۆن ڕێکەوتنی بڕێکسیت کە لەلایەن پاڕلەمانەوە پەسەند کرابوو واژۆ دەکات تا ئامادە کاری جێبەجێ بوونی ئەم بڕیارە دەست پێبکات کە بەم جۆرە شەوی ٣١ی ژانویە، کۆتایی سێ ساڵ و نیو سەرلێشێواوی بۆ خەڵکی بریتانیا بوو.

یەکێتی ئۆرووپا لەگەڵ ڕێز بۆ بڕیاری خەڵک و بەرپرسانی بریتانیا بۆ ئەم جیا بوونەوەیە، ئەرکی سەرەتایی بۆ شێوازێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم وڵاتە دەستپێکرد. چەندین کاتژمێر پێش لە نیوەشەوی هەینی، ئاڵای بریتانیا لە بەرامبەر بنکەی پاڕلەمانی ئۆرووپا لە برووکسێل هاتە خوار و نوێنەرانی بریتانیا، پاڕڵەمانیان بە جێ هێشت.

بەشداری فیزیکی بریتانیا لە ناوەندەکانی یەکێتی ئۆرووپا لە ڕۆژی شەممە ١ی فەوریە بە شێوازی جاران نابێت بەڵام لە دەورەی گواستنەوەی ١١مانگی داهاتوودا، شێوازی پەیوەندی نێوان بریتانیا و یەکێتی ئۆرووپا بە شێوازی جاران دەبێت و ناگۆڕدرێت کە ئەم بابەتە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکیش وەکوو هاتووچوو،

و بازرگانی و...لە خۆی دەگرێت.

ئەم دوولایەنە تا ٣١ی دێسامبری ئەمساڵ، وردەکاری دەقیقی پەیوەندییە بازرگانی و مەعاملەکانی دیکە گەنگەشە دەکەن و لە دوای ئەوە دەورانی "لەدوای برێگزیت" دەست پێدەکات.

هاوکات لەگەڵ چوونەدەرەوەی فەرمی بریتانیا لە یەکێتی ئۆرووپا، بۆریس جانسۆن، سەرۆک وەزیری بریتانیا و نایجێل فاراژ، ڕێبەری حیزبی برێگزیت لە چەندین وتاردا ئاماژەیان بە چۆنیەتی ئەم جیابوونەوە و باس کردن لە بەشێک لە داهاتووی سیاسی و ئابووری وڵاتەکەیان لە دوای برێگزیت کرد.

بۆریس جانسۆن لە وتاری خۆیدا لە شەوی هەینی دا، برێگزیتی نە کۆتایی، بەڵکوو، دەسپێکی لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی بریتانیا پێناسە کرد و دووپاتی کردەوە کە بە هموو بەربەستەکانەوە، ڕۆیشتنی بریتانیا بەرەو سەرکەوتوویی درێژەی دەبێت.

سەرۆک وزیری بریتانیا، برێگزیتی وەکوو ڕێکەوتنێکی جێگای بایەخ و بەرچاو ناوبرد و بە ڕوونی وتی کە کاتی دەورەیەکی نوێ بۆ هاوکاری هاوڕێیانە لەگەڵ یەکێتی ئۆرووپا دەستی پێکردووە.

بریتانیا وەکوو یەکەمین وڵاتێک کە لە یەکێتی ئۆرووپا دەچێتە دەر، لە ماوەی دەورەی گواستنەوە بێجگە لە وتووێژ لەگەڵ ئۆرووپا، هەلێکی شیاوی بەرەو ڕوو دەبێت تا ئازاد لە چوارچێوەو و گوشارەکانی پێشوو، لەگەڵ باقی دیکەی وڵاتان وەکوو ئەمریکا، چین و قوتبە ئابووریەکان لەسەر تەعامول و هاوکاری نوێ بڕواتە وتووێژەوە.

چوونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئۆرووپا لە دوای چەندین ساڵ ئاڵۆزی سیاسی بەربڵاو لە نێوان حیزبەکانی ئەم وڵاتەدا دەستپێدەکات.

لە ڕاپڕسی هاوینی ساڵی ٢٠١٦دا، ١٧ملوێن لە خەڵکی بریتانیا،(٥٢لەسەدی خەڵک) دەنگیان بە پیلانی چوونە دەرەوە لە یەکێتی ئۆرووپا دابوو.

بە ڕای زۆربەی پسپۆڕان، برێگزیت گرینگترین بڕیاری سیاسی-ئابووری بریتانیا لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمە.


ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:34:16/02/2020