ڕێورەسمی ڕێز گرتن لە یادی قوربانیانی کارەساتی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەگەڵ تووندووتیژی هێزە سەرکوت گەرەکان بەرەوڕوو بویەوە

ڕێورەسمی ڕێز گرتن لە یادی قوربانیانی کارەساتی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەگەڵ تووندووتیژی هێزە سەرکوت گەرەکان بەرەوڕوو بویەوە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندیی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەلات، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویی خوێندکارانی زانستگاکانی عەلامەی تەبا تەبایی، پولی تکنیک و ئەمیر کەبیر بۆ ڕێز گرتن لە یادی قوربانیانی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە و بۆ ناڕەزایەتی بە نا عەداڵەتی و دیکتاتۆری "عەلی خامنەیی" کۆبونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

پێویستە بوترێت کە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە لەگەڵ هەوڵی هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی و دەست و پەویوەندییەکانی بۆ سەرکوت بەرەو ڕوو بویەوە.
خوێندکارانی ئەم زانستگایانە بە نووسینی پلاکارد و سەردانی درووشمی جۆراوجۆر سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە دەورو بەری ئەو ٢ زانستگایە کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد و بەم کارەیان سەلماندیان کە سەرکوت و دەمکوت و هەوڵە فریو کارانەکانی عەلی خامنەیی باقی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ناتوانێت لەوە زیاتر لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی لەم چەشنە کاریگەری بێت.

ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:31:16/02/2020